پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ شەممە 10ی خەەزەڵوەر، بوومەلەرزەیەکی تا ڕادەیەک بەگوڕ لە سنووری ئێران و عێراق هەست پێکرا و بووەە هۆی نیگەرانیی خەڵکی لە هەندێک شاری پارێزگای کرماشان.
بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی بوومەلەرزەی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێری 14:55 بە کاتی تاران، بە گەورەیی 4.7 ڕیشتەر و لە پێگەی 34.33 پلەی پانتای باکووری و 45.49 پلەی درێژایی ڕۆژهەڵاتی (ڕێک لە نزیکی شاری خانەقین و 22 کیلۆمەتریی شاری قەسری شیرین) و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتریی زەویدا ڕووی داوە.
Your Comment